د. په‌رست نه‌قشبه‌ندی: خۆتان له‌كڕین و به‌كارهێنانی ئه‌م جۆره ده‌رمانانه به‌درو بگرن
به‌هۆی مه‌ترسی بۆ سه‌ر ته‌ندروستی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌كاریده‌هێنن، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت ده‌ست به‌سه‌ر بڕێك ئه‌و ده‌رمانانه‌دا ده‌گرن له‌رێی په‌یجه‌كانه‌وه ده‌فرۆشرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی دادگا ده‌كه‌نه‌وه.
د. په‌رست نه‌قشبه‌ندی، پزیشكی ده‌رمانساز و ئه‌ندامی لیژنه‌ی باڵای لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: لهبهدواچونه به‌رده‌وامه‌كانی لیژنه‌ی هاوبه‌شی ته‌ندروستی بۆ بازاڕه‌كانی ئۆنلاین و ئه‌و ئه‌كاونت و په‌یجانه‌ی له‌رێی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه ده‌رمان و جوانكارییه‌كانی خانمان به‌هاوڵاتیان ده‌فرۆشن، لیژنه‌كه ده‌ستی به‌سه‌ر بڕێك ده‌رمانی په‌یجی (جوانكاری سروشتی هیوا)دا گرتوه.
وتیشی: به‌كارهێنانی ده‌رمان پێویستی به پزیشكی پسپۆڕ و تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه، بۆیه له‌كاتی به‌كارهێنانیدا ده‌بێت ئامۆژگارییه‌كانی پزیشكی ده‌رمانساز له‌به‌رچاو بگیرێت، به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌بێته هۆی زیان گه‌یاندن به‌ته‌ندروستی ئه‌وكه‌سانه‌ی، به‌كاریده‌هێنن.
رونیكرده‌وه: فرۆشتنی ده‌رمان له‌ڕێی په‌یجه‌كان و به‌شێوه‌ی ئۆنلاین له‌لایه‌ن كه‌سانی نه‌شاره‌زا له‌بواری ته‌ندروستیدا، زیان به‌به‌كارهێنه‌رانی ئه‌و جۆره ده‌رمانانه ده‌گه‌یه‌نێت، به‌شێك له‌و هاوڵاتیانه‌ی ئه‌و جۆره ده‌رمانانه‌یان به‌كارهێناوه سكاڵای خۆیان هێناوه بۆ قائیمقامیه‌تی سلێمانی، چونكه ده‌رمانه‌كان كاریگه‌ی خراپیان له‌سه‌ر ته‌ندروستییان دروستكردوه.
وتی: له‌كاتی دروستكردن و به‌رهه‌مهێنانی ده‌رماندا، له‌سه‌ر لێبڵێك ناوی ته‌واوی پێكهاته و به‌رواری به‌سه‌رچون و زانیاری دیكه‌ی پێیوست له‌سه‌ر ده‌فره‌كه‌ی تۆمار ده‌كرێت، به‌ڵام ده‌رمانی په‌یجه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زانیارییه‌كانی دروره له راستییه‌وه و كه‌سا نازانێت پێكهاته‌یان له‌چی دروستكراوه ماوه‌ی بهكارهێنانیشان به‌سه‌ر چوه.
سه‌باره‌ت بۆ جۆری ده‌رمانه‌كان د. په‌رست نه‌قشبه‌ندی، راشیگه‌یاند: په‌یجه‌كان ریكلام بۆ ژماره‌یه‌كی زۆر ده‌رمان ده‌كه‌ن به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌و ده‌رمانانه خانمان بۆدابه‌زاندنی كێش و جوانكاری و پیاوانش بۆ به‌هێزكردنی جه‌سته به‌كاریده‌هێنن، داواش له هاوڵاتیان ده‌كات: خۆیان له‌كڕین و به‌كارهێنانی ئه‌و جۆره ده‌رمانانه به‌درو بگرن، چونكه زیان بهتهندروستییان ده‌گه‌یه‌نێت.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی ته‌واوی ده‌رمانه ده‌ست به‌سه‌ردا گیراوه‌كه لهڵاهن كه‌سانی پسپۆڕ و شاره‌زاوه له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی دادگا ده‌كرێته‌وه.
دانانی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.