ئێدین دزیكۆی بۆسنی و هێرشبه‌ری یانه‌ی ڕۆما له ڤایرۆسی كۆرۆنا چاك بووه‌وه
دزیكۆ له ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر ڕایگه‌یاند كه دواجار پشكنینی تاقیگه‌یی تایبه‌ت به ڤایرۆسی كۆرۆنای بۆ كرا‌و ئه‌نجامه‌كه‌شی نێگه‌تیڤ بوو
گوتیشی، به‌و په‌ڕی گوڕوتینه‌وه له چاوه‌ڕوانی گه‌ڕانه‌وه‌م بۆ یه‌كه‌كانی مه‌شقی تیپه‌كه‌م و بینینی هاوڕێكانم و هه‌وڵیش ده‌ده‌م یارمه‌تی یانه‌كه‌م بده‌م بۆ تۆماركردنی ئه‌نجامی باش له پێشبڕكێكاندا
دزیكۆی ته‌مه‌ن سیی و چوار ساڵ له شه‌شی ئه‌م مانگه تووشی په‌تای كۆرۆنا هات و به‌و هۆیه‌وه له دوو یاری تیپی گورگه‌كان له‌به‌رامبه‌ر یانه‌كانی جهنهواو پارما دابڕاو له شوێنی ئه‌ویش بۆرخا مایۆرالی ئیسپانی به‌شداری كرد كه له یانه‌ی ڕیال مه‌دریده‌وه به شێوازی خواستن په‌یوه‌ندی به ڕۆما كردووه‌و شه‌ممه‌ی ڕابردووش یه‌كه‌م گۆڵی به درێسی تیپه‌كه‌ی پایته‌ختی ئیتاڵیا تۆماركرد
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.