شاره‌زایه‌كی بواری كه‌شناسی پێشبینی كردووه كه شه‌پۆڵێكی بارانێكی به‌خۆر ناوه‌راست و باشووری عێراق ده‌گرێته‌وه‌و شه‌قامه‌كان ژێر ئاو ده‌خات.
سادق عه‌تیه، شاره‌زای بواری كه‌شناسی ئهمِرۆ سێشه‌ممه هۆشداری داوه له هاتنی بارانێكی به‌خۆر كه ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه شه‌قامه‌كان ژێر ئاو بكات و ببێته هۆی دروست بوونی لافاو له چه‌ند شارێكدا.
ئه‌و شاره‌زایانه‌ی كه‌شناسی داوای له‌سه‌رجه‌م به‌رپرسانی شاره‌كانی عێراق كردووه كه خۆیان بۆ ئه‌و بارانه بهخوره ئاماده بكه‌ن كه له‌چه‌ند رۆژی داهاتوودا عێراق ده‌گرێته‌وه و شه‌قامه‌كان ژێر ئاو ده‌كات.
هه‌روه‌ها سادق عه‌تیه، پێشبینی كردووه كه شه‌پۆڵه‌كه ناوه‌ڕاستی عێراق و باشوور و فوراتی ناوه‌راست بگرێته‌وه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.