لیژنه‌ی ڕه‌وشت له یه‌كێتی تۆپی پێی نێوده‌وڵه‌تی فیفا، به‌فه‌رمی ئه‌حمه‌د ئه‌حمه‌د سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌فریقیا ناسراو به كافی سزاداو بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ له چالاكی وه‌رزشی و فه‌رمی دووری خسته‌وه
لیژنه‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، به‌ڵگه‌ی پێویست له‌به‌رده‌ست دایه كه ده‌یسه‌لمێنێت سه‌رۆكی كاف چه‌ندین سه‌رپێچی دارایی له ساڵانی دووهه‌زاروحه‌ڤده تا دووهه‌زارونۆزده ئه‌نجامداوه‌و كۆمه‌ڵێ سكاڵاش له‌مباره‌وه پێشكه‌شكراوه
هاوكات لیژنه‌ی ڕه‌وشت بڕیاریدا سزایه‌كی مادی به بڕی دووسه‌د هه‌زار فره‌نكی سویسری به‌سه‌ر ئه‌حمه‌د ئه‌حمه‌د بسه‌پێنێت، له‌به‌رامبه‌ریشدا، سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌فریقیا مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه له ماوه‌ی شه‌ست ڕۆژ تانه له‌م بڕیاره‌ی لیژنه‌ی ڕه‌وشتی فیفا بدات، ئه‌حمه‌د ئه‌حمه‌دی ته‌مه‌ن شه‌ست ساڵ خه‌ڵكی وڵاتی مه‌ده غهشقهرهو له ساڵی دووههزاروحهڤدهوه سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌فریقیایه
جێگای باسه به‌م دواییه ئه‌حمه‌د ئه‌حمه‌د تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا هات و كه‌ره‌نتین كرا، له شوێنی ئه‌ویش كۆنستانت ئوماری كۆنگۆیی به شێوه‌ی كاتی كاروباره‌كانی یه‌كێتیه‌كه به‌ڕێوه‌ده‌بات
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.