وهزارهتى پێشمهرگهی ههرێمی كوردستان بڵاوی كردهوه كهئەمڕۆ سێ شەمە 24/11/2020 ، بە ئامادەبوونی سەربەست لەزگین بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە و کۆلۆنێڵ نۆگرادی فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لە کوردستان و د.ئەمجەد سابیر سەرۆکی زانکۆی جیهان و لیوا دلێر میران بەڕێوەبەری بەڕێوەبەری گشتی چاکسازی و ژمارەیەک لە ئەفسەرو پلەداری ئەو بەڕێوەبەرایهتیە گرێبەستێک واژووکرا.
وهزارهتى پێشمهرگه راشیگهیاندووه كه لەوتەیەکدا، سەربەست لەزگین بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە سوپاسی سەرۆکایەتی زانکۆی جیهانی کرد بۆ هاوکاری و پاڵپشتیە بەردەوامەکانی بۆ وەزارەتی پێشمەرگەو سەنتەری زمان بەتایبەتی، وتیشی : لەم سەردەمەدا “زمان” بەگرنگ و پێویست دەزانین بۆ نێو ریزەکانی هێزی پێشمەرگە.
دواتر د.ئەمجەد سابیر سەرۆکی زانکوی جیهان، هەموو ئامادەیەکی دەربڕی بۆ سەنتەری زمان بۆپێشمەرگەو رایگەیاند: زانکۆی جیهان بۆ لەمەو دوا بەردەوام هاوکارو پاڵپشتی بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی وەزارەتی پێشمەرگەو سەنتەری زمان دەکات، لە جۆرەکانی زمانی جیهانی و کارگێڕی و رێکخستن و سەرجەم ئەو بوارانەی پێویست بێت لەو بەڕێوەبەرایەتیە.
وتیشی، لە قۆناغی یەکەم ژمارەیەک کۆمپیوتەرو ئامێری ئەلیکترۆنیمان پێشکەش بە سەنتەری زمان کردوە لەگەڵ دابین کردنی مامۆستای وانەبێژ بۆ خولەکانی سەنتەری زمان بۆ پێشمەرگە.
دارشتنهوهى ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.