بەپێێ نووسراوێكی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەلایەن پەیمانگەی نۆبڵی ئەهلی و كوردستانی ئەهلی چەند كورسییەكی خوێندن بەخۆڕایی بۆ خانەی بێ سەرپەرشتان دابین كراوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی-ھەولێر لهراگهیاندراوێكدا بڵاوی كردهوهتهوه كه خوێندنەكە بۆ پێنج ساڵی پەیمانگە و دوو ساڵەی پەیمانگەیە لە بوارەكانی تەكنەلۆژیای نەوت و ژمێریاری و كارگێڕی كار و ڕاگەیاندن و ڕووپێوی و زمانی ئینگلیزی و تەكنەلۆژیای زانیاری و شیكاری نەخۆشییەكان و پەرستاری دەبێت.
ههروهها راشیدهگهیهنن كه دابینكردنی ئەو كورسییانەی خوێندن بەمەبەستی گرنگیدانی زیاترە بە خانەكانی بێ سەرپەرشتان بۆ ئەوەی ئەو منداڵانەی لەو خانەیە خوێندن تەواو دەكەن داهاتوویەكی باشیان هەبێت.
دارشتنهوهى ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.