لهراگهیاندراوێكدا وهزارهتى شارهوانی و گهشت و گوزاری ههرێمی كوردستان بڵاوی كردهوه كه پرۆسەی نۆژەنكردنەوە و قیڕتاوكردنی شەقامەكانی سلێمانی بەردەواممه
رایدهگهیهنن كهتیمی سەر بە سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی لە بەردەوامی كاری نۆژەنكردنەوە و قیڕتاوكردنی شەقامەكانی ناوشاری سلێمانی، پرۆسەیەكی تری چاکكردن و نۆژەنکردنەوەی شەقامیان لە چەند شوێنێكی ناوشار بەڕێوەبرد و ئەو جۆرە پرۆسانەش لەو شوێنانەی پێویست بە نۆژەنكردنەوە دەكەن، بەردەوامیان دەبێت.
پێشتر ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار رایگەیاندبوو كه بۆ بەردەوامی و جێبەجێكردنی پرۆژە خزمەتگوزارییەكان، داهاتی 15%ی شارەوانییەكان بۆ دامودەزگەكانی شارەوانی دەگەڕێتەوە و ئەمەش كاریگەری لەسەر جێبەجێكردنی پرۆژەكان دەبێت.
دارشتنهوهى ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.