عێراق له هاوردهكردنى كاڵاو شمهكى ئێرانیدا پێش ههریهك له وڵاتانى ئیمارات، چین، توركیاو ئهفغانستان كهوت و بوه یهكهم وڵاتى كڕیارى كاڵا ئێرانیهكان، سەرۆکی بەرژەوەندی گومرگەکانی ئێرانیش دهڵێت: عێراق پێشهنگه.
بەگوێرەی لێدوانی مەهدی میراشەرەفی سەرۆکی بەرژەوەندی گومرگەکانی ئێران، لەماوەی هەشت مانگی ڕابردودا و لە نێوان 20ى ئازاری 2020، بۆ 20ى تشرینی دووەمی 2020، قەبارەی بازرگانی دەرەکیی ئێران، چل و چوار پۆینت 6 ملیار دۆلار بوە کە لەو ماوەیەدا هاوردەی ئەو وڵاتە 23پۆینت و یهك ملیار دۆلار بوەو هەناردەکردنیش21 پۆینت سێ ملیار دۆلار بوە.
بەگوێرەی دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ئێران، میرا شەرەفی ڕایگەیاندوە، عێراق لەڕیزی پێشەوەی وڵاتانی هاوردەکردنی کاڵای ئێرانی بووە، بەشێوەیەک لەو ماوەیەدا بەبەهای سێ ملیار دۆلار لە ئێرانەوە کاڵاو شمەکی هاوردە کردووە، دواتر چین دێت بەهەمان قەبارە لە ئێرانەوە هاوردەی هەبووە.
لەپلەی سێیەمیشدا وڵاتی ئیماراتە کە بەبەهای دوو پۆینت حهوت ملیار دۆلار کاڵای لەئێرانەوە هاوردە کردوە، تورکیاش بەهاوردەکردنی یهك پۆینت شهش ملیار دۆلار لەپلەی چوارەم و ئەفغانستانیش لەپلەی پێنجەمدا بوەو بەبەهای یهك پۆینت شهش ملیار دۆلار كاڵاو شمەکی لەئێرانەوە هاوردەکردوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.