نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سوپاس و پێزانینى هه‌رێمى كوردستانى بۆ پشتگیریى سیاسى و سه‌ربازى و مرۆییى فه‌ره‌نساى بۆ هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه و ده‌ستخۆشى له ده‌ستپێشخه‌رى و پڕۆژه‌ى بنیاتنانى نه‌خۆشخانه‌یه‌ك له شه‌نگال كرد كه له ڕێگه‌ى ڕێكخراوێكى ناحكوومیى فه‌ره‌نسییه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت و ڕایگه‌یاند: سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستانیش له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا و هاوبه‌شانى دیكه، به‌شدارى له بنیاتنانى نه‌خۆشخانه‌كه‌دا ده‌كات.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 24/11/2020 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له برونۆ ئۆبێر، باڵیۆزى فه‌ره‌نسا له عێراق و ئێریك شۆفالیێ، سه‌رۆكى سه‌نته‌رى پشتگیریى قه‌یرانه‌كان له وه‌زاره‌تى ده‌روه‌ى فه‌ره‌نسا و شاندێكى یاوه‌ریان كرد.
نێچیرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه كه عێراق و هه‌رێمى كوردستان پێویستییان به ڕۆڵ و پشتگیریى فه‌ره‌نسا و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى و به‌رده‌وامیى ئه‌ركى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تییه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى، به‌تایبه‌تى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان.
شاندى میوانیش دووپاتى پشتگیریى وڵاته‌كه‌یان بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و به‌رده‌وامیى هاوكارییه مرۆیییه‌كانى كرده‌وه.
ده‌رباره‌ى دۆخى ئاواره‌كانى عێراق له كه‌مپه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و گه‌ڕانه‌وه‌یان، نێچیرڤان بارزانى جه‌ختى له خواستى هه‌رێمى كوردستان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى خۆویستانه‌یان بۆ شوێنه‌كانیان و پێویستیى دابینكردنى ئاسایش و ئارامى و خزمه‌تگوزارییه سهرهتایییهكان كرده‌وه تا زه‌مینه‌یه‌كى له‌باره‌ى گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاره‌زوومه‌ندانه‌یان فه‌راهه‌م ببێت و پرۆسه‌ى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى شوێنه زیانبه‌ركه‌وتووه‌كانى شه‌ڕى تیرۆر ئاوه‌دان ده‌كرێنه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه به‌رێز ئۆلیڤیێ دیكۆتینى، كونسولى گشتیى فه‌ره‌نسا له هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوو، دوایین پێشهاته سیاسى و ئه‌منییه‌كانى عێراق و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه‌ى تیرۆرستانى داعش، ڕێككه‌وتنى هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ى دۆخى شه‌نگال، هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى عێراق، په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و چه‌ند پرسێكى دیكه‌ى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش تاوتوێ كران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.