مقهدەمی مافپەروەر علی جەمال قدووری، گوتهبێژی پۆلیسی گهرمیان ڕایگهیاند: دوای ئەوەی بەیانی ئەمڕۆ سێ شەمە لەناحیەی ڕزگاری سەربەقەزای کەلاروە ئافرەتێک بەناوی (ف - م - ڕ ) لەدایکبووی 1966 هێنرایە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار کەبەهۆی ئاگرەوە بەشێکی جەستەی سوتابوو ،
ڕاشیگهیاند: دوای چارەسەری خێرا لەبەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار بەهۆی زۆری ڕێژەی سوتانەکەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کرا ، بەداخەوە پاش گەیاندنی بەنەخۆشخانەی سلێمانی گیانی لەدەستدا.
گوتیشی: بەوتەی کەسوکاری ناوبراو خۆی ئاگری لەجەستەی خۆی بەرداوەو خۆی سوتاندوە
ئاماژهی بهوهشكردووه: لەئێستادا پەڕاوی بۆکراوەتەوەو پۆلیس دەستی بەلێکۆڵینەوە کردوە لەسەر هۆکار و چۆنێتی سوتانی ناوبراو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.