له پرسهنامهیهكدا، مهكتهبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان سهرهخۆشی له شوان محەمەد رۆستەم کەلاری دەکات.
دهقی پرسهنامهكه:
ھەڤاڵی بەڕێز شوان محەمەد رۆستەم کەلاری
خەمباربووین بە بیستنی هەواڵی كۆچی دوایی خوشکی بەڕێزتان، خاتوو (فاتیمە محەمەد رۆستەم).
بەو بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بەڕێزتان و بنەماڵە تێکۆشەر و كوردپەروەرەکەتان و كەسوكار و ئاشنایانتان دەكەین و ھاوبەشی خەم و پەژارەتانین.
لەخوای گەورە داواکارین سەبوری و دڵنەوایی بە ھەموولایەک ببەخشێت و گیانی خوشکی کۆچکردویشتان بە بەھەشتی بەرین شادبکات..
انا للە وانا الیە راجعون
مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.