له‌سه‌ر كه‌یسی گه‌نده‌ڵی و به‌هه‌ده‌ردانی پاره‌ی گشتی، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 24ی11ى2020 دادگای كه‌ركوك سزای سێ ساڵ به‌ندكردنی به‌سه‌ر "سه‌دام حوسێن ئهلنوعیمی" به‌ڕێوه‌به‌ری پلاندانانی پارێزگای كه‌ركوكدا سه‌پاند.
له‌مباره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی به كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند: سه‌دام ئهلنوعیمی به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ڕاكان ئه‌لجبوری، پارێزگاری به‌زۆر سه‌پێندراوی كه‌ركوك و كه‌سانی نزیك له ڕاكان جبوری كه‌وا له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ری كه‌وا له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017وه له ئیداره‌ی پارێزگای كه‌ركوكن و چه‌ندین كه‌یسى گه‌نده‌ڵیان له‌سه‌ره و دۆسییه‌كانیان یه‌كلایی بووه‌ته‌وه.
گوتیشى: به‌فه‌رمانی ڕاكان جبوری هه‌ندێ كه‌یس به كه‌فاله‌ت ئازاد كراون به‌ڵام لێكۆڵینه‌وه‌كانی دادگا هێشتا له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵییه‌كانیان به‌رده‌وامن.
شایه‌نی باسه ناوبراو له‌دوای خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017 وه له‌و پۆسته ده‌ستبه‌كار بووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.