Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 20:52

پەرلەمانتارێکی عێراق بە کۆرۆنا گیانی لەدەستدا

کوردستان TV
100%

ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق لەسەر بازنەی پارێزگای دیالە دوای تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەمڕۆ سێشەممە لەیەکێک لە نەخۆشخانەکانی لوبنان گیانی لەدەستدا.

میدیاکانی عێراق رایانگەیاند: حسێن جاسم زهیری، ئەندامی پەرلەمانی عێراق دوای تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆچی دوایی کردووە، دەشڵێن، ئەو پەرلەمانتارە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی لوبناندا کۆچی دواییکردووە.

حسێن جاسم زهیری، كە یەكێكە لە نوێنەرانی پارێزگای دیالە لە ئەنجومەنی نوێنەران و سەركردەیە لە رێكخراوی بەدر، ماوەی چەند رۆژێكە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووەو بەو هۆیەشەوە رەوانەی لوبنان كرابوو، ئەمشەو بەهۆی كاریگەریی نەخۆشییەكەی، كۆچی دوایی كرد.

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.