ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیی ستایشی هه‌ماهه‌نگی نێوان عێراق و كوێت ده‌كات له‌باره‌ی دۆسیه‌ی بێسهرو شوێنبووانی كوێتی له جه‌نگی كه‌نداو كه ٣٠ ساڵ پێش ئێستا روویدا.
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش له راگه‌یه‌نراوێكدا به‌ناوی زۆرینه‌ی ئه‌ندامه‌كانی(١٥ وڵات) بڵاوكراوه‌ته‌وه، تیایدا ئاماژه به‌وه دراوه كه لیژنه‌ی رێكخراوی خاچی سووری نێونه‌ته‌وه‌یی و ئالیه‌تی سێقۆڵی رۆڵی گرنگیان گێڕاوه له جێبه‌جێكردنی بڕیاری ٢١٠٧ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی په‌یوه‌ست به بێسه‌ر و شوێنبووانی كوێتی و هاووڵاتییانی هه‌ردوو وڵات.
به‌پێی بڕیاری ٢١٠٧ كه ساڵی ٢٠١٣ ده‌رچووه، عێراق له‌ژێر كاریگه‌ری به‌ندی حه‌وتی په‌یماننامه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌رده‌هێنرێت كه له‌چوارچێوه‌ی سزا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له دوای داگیركردنی كوێت به‌سه‌ریدا سه‌پێنرابوو.
بڕیاره‌كه داوا له حكوومه‌تی عێراق ده‌كات به‌رده‌وام بێت له هه‌وڵه‌كانی بۆ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ دۆسیه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان له‌گه‌ڵ كوێت له‌نێویاندا دۆسیه‌ی په‌یوه‌ندار به بێسه‌ر و شوێنبووانی كوێتی و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یان.
لیژنه‌ی سێقۆڵی و لیژنه هونه‌رییه لاوه‌كییه‌كه‌ی له هه‌ردوو ساڵی ١٩٩١ و ١٩٩٤ پێكهێنرا به‌مه‌به‌ستی یارمه‌تییدان بۆ ئاشكراكردنی چاره‌نووسی بێسه‌ر و شوێنبووهكانی جه‌نگی كه‌نداو ١٩٩٠-١٩٩١ و خاچی سووری نێونه‌ته‌وه‌یی سه‌رۆكایه‌تی هه‌ردوو لیژنه‌كه ده‌كات.
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی پێشوازیی له پابه‌ندبوونه به‌رده‌وامه‌كانی حكوومه‌تی عێراقی كردووه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م سامانه‌كانی كوێت و دیارییكردنی رووفاتی حه‌وت هاووڵاتیی بێسه‌ر و شوێنبوونی كوێت له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی كوێته‌وه.
رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو، كوێت، دوای هێنانه‌وه‌ی ته‌رمی حه‌وت كه‌سی بێسه‌ر و شوێنبووی كوێتی له میانی جه‌نگی داگیركردنی كوێت به‌ر له ٣٠ و له رێگه‌ی ئه‌نجامدانی پشكنینی DNA و په‌نجه‌مۆره‌وه ناسنامه‌یانی ئاشكرا كرد.
ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش سوپاس و ستایشی خۆیان ئاراسته‌ی حكوومه‌تی عێراق كردووه بۆ هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانی و پابه‌ندبوونی به سه‌رجه‌م ئه‌و ئه‌ركانه‌ی كه به‌پێی بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی.
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش دوای له به‌غدا كردووه بۆ به‌رده‌وامبوونی له هه‌ڵمه‌ته‌كانی گه‌ڕان به‌دوای سامانه ونبووه‌كانی كوێت به تایبه‌ت سامانه نیشتمانییه ونبووه‌كانی ئه‌و وڵاته.
مانگی ئه‌یلوولی رابردوو باڵیۆزخانه‌ی كوێت له به‌غدا، رووفاتی ٢١ بێسه‌ر و شوێنی له حكوومه‌تی عێراق وه‌رگرته‌وه كه پێشبینی ده‌كرێت له‌و كه‌سانه بن كه له داگیركردنی كوێت له‌لایه‌ن عێراقه‌وه له ساڵی ١٩٩٠ به‌دیل گیرابن و رووفاته‌كان به فڕۆكه‌یه‌كی تایبه‌ت گوازرانه‌وه بۆ كوێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.