لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەى ئیداره‌ى هه‌رێم چەند پرسێکی گرنگ تاووتوێ دەکات
لهراگهیاندراوێدا لێژنه‌ى ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم له‌په‌رله‌مانی كوردستان بڵاوی كرده‌وه له‌كۆبوونه‌وه‌ی لێژنهكهماندا تاووتوێی چەند پرسێکی گرنگی تایبەت كراوه
لێژنه‌كه رایگه‌یاندووه كهلهکۆبوونەوەكهدا كه‌به‌سه‌رپه‌رشتی جوان یونس ڕۆژبەیانی سه‌رۆكی لێژنه به‌رێوه‌چووه ئەو ڕاپۆرت و نوسراوانەی ئاراستەی لیژنەكه کرابوون خوێندنەوەیان بۆ کراو دوای گفتوگۆکردن، ئەوانەى پێویستییان بەوەڵامدانەوە هه‌بوو وەڵامدرانه‌وه، ئەوانەی تریش ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کران بۆ کاری پێویست.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه‌هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس لەپڕۆژەی بەجینۆسایدناساندنی تاوانەکانی تیرۆریستانی داعش کرا کە لەناوچەکوردستانییەکانى دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم ئەنجامیانداوە، پەیوەست بەو پرسە بڕیار وایە پڕۆژەیاسایەک لەحکومەتەوە بنێردرێتە پەرلەمان بۆئەوەی کاری لەسەر بکرێت.
له‌كۆتاییدا لێژنه‌كه بڵاوی كردهوهتهوه كهتەوەرێکی دیكه‌ی کۆبوونەوەكه قسەکردن بوو لەسه‌ر کۆبوونەوەی لیژنەكه لەگەڵ حزب و لایه‌نه کوردستانییەکان لەکەرکوک کەبڕیارە لەئایندەیەکی نزیکدا لیژنەكه لەگەڵیان کۆببێتەوە.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.