لیژنەی کاروباری پێشمەرگە، بەسەرپه‌رشتیی رێڤینگ هروری سه‌رۆكی لیژنه‌و ئامادەبوونی جێگری سەرۆکی لیژنەو بڕیاردەرو ئەندامانی لیژنەكه کۆبووەوە.
لیژنەی کاروباری پێشمەرگە له‌په‌رله‌مانی كوردستان بڵاوی كرده‌وه كه تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکە بریتی بوو لەگفتوگۆکردن لەسەر پێداچوونەوە بەدەوامی هێزەکانی پێشمەرگەو یەکسانکردن و رێکخستنی بەشێوەیەک کەدادپەروەریی تێدا بێت و کاریگەریی نەرێنیی لەسەر ژیانیان دروست نەكات، بۆ ئەمەش بڕیاردرا لیژنەیەکی لاوەکی پێكبهێنرێت بۆ به‌دواداچوونى ئه‌و پرسه.
راشیدهگهیهنن كه تەوەرێکی دیكه‌ى کۆبوونەوەکە گفتوگۆکردن بوو لەسەر ئەنجامی سەردانە مه‌یدانییه‌کانى لیژنه‌كه بۆ پارێزگای دهۆک و پێشنیازکرا لەداهاتوودا سەردانەکان و بەدواداچوونەکان زیاتر بکرێن، بەتایبەت لەسەر پێداویستییەکانی هێزەکانی پێشمەرگە لەوەرزی سەرمادا.
لیژنەی کاروباری پێشمەرگە له‌په‌رله‌مانی كوردستان ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه‌هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئەندامانى لیژنه‌كه راو پێشنیازی خۆیان سەبارەت بەبەرنامەو پلانی کاری داهاتووی لیژنەكه خستەڕوو.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.