جەلال سەعید پەیامنێری کوردستان تی ڤی پێی ڕاگەیاندین:ئێوارهی رۆژی سێشهممه 24/11/2020 هەڵگورد شێخ نجیب قائیمقامی راسپێردراوی سۆران بهیاوهری ژمارهیهك لهبهرپرسانی سنورهكه سەردانی یاریگای یانەی وەرزشی سۆران یان کرد.
پهیامنێری كوردستان تیڤى راشیگهیاند كه لەلایەن رەمزی کهریم سەرۆکی یانەی سۆران و تەواوی ئەندامانی دەستەی کارگێری پێشوازی لهشاندهكه كرا ، دواتر راستەوخۆ قائیمقامی نوێی سۆران و شاندهكه دوای کۆتای هاتنی مەشقەکان لە ناو گۆرەپانی یاریگا لەگەڵ راهێنەر و یاریزانان کۆبوونەوەو گوێ بیستی کێشە و گرفتەکانیان بوون
هەڵگۆرد شێخ نەجیب ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی دارایی یانەی سۆران بۆ وەرزی نوێی خولی نایابی کوردستان دوپاتیشی کردەوە بە هەوڵی هەموو لایەک نابێت یاریزانان لەمەودوا هەست بە گرفتەکان بکەن بەتایبەت گرفتە دارایەکان بەڵکو دەبێت بیرو هزری یاریزان و راهێنەر لەسەر یاریکردن و مەشق و راهێنانەکانیان بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.