ئەمڕۆ چوارشەممە 2020/11/25 کاتژمێر 9:30 بە سەرپەرشتی و ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە ھەولێر ڕێوڕەسمی ئیمزاكردنی گرێبەستێک لە نێوان وەزارەتی ناوخۆ و گرووپی میولباوەری ئەڵمانی لە بواری بەدیجیتەڵکردنی خزمەتگوزارییەکان بەتایبەتی تۆمارکردنی ئوتۆمبێل و مۆڵەتی شوفێری و چەند خزمەتگوزارییەکی دیكه بەڕێوەدەچێت.
واژۆكردنی ئەم گرێبەستە، بەشێکی گرنگە لە هەنگاو و هەوڵە بەردەوامەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پێناو چاکسازی و مۆدیرنکردنی خزمەتگوزارییەکانی حکوومەت لە سەرانسەری هەرێمی کوردستاندا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.