Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 22:53

ئیسرائیل بنکه‌یه‌کی مه‌شقی سوپای پاسدارانی ئێران له‌ سووریا بۆردومانکرد

کوردستان TV
100%

سوپای سوریا رایگه‌یاندووه‌ كه‌ شه‌وی رابردوو هێرشه‌ ئاسمانییه‌كانی ئیسڕائیل ناوچه‌كانی باشووری دیمه‌شقیان كردۆته‌ ئامانج و ئه‌وانه‌شی له‌ سوپای سوریا جیابوونه‌ته‌وه‌ ده‌ڵێن: هێزی سه‌ربازی ئێرانی له‌و ناوچه‌یه‌دا هه‌یه‌.

سوپای سوریا له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا گوتی: ئیسڕائیل له‌ به‌رزاییه‌كانی جۆلانه‌وه‌ بۆردومانه‌كه‌ی ئه‌نجامداوه‌ و زیانه‌كانیش ته‌نها ماددیین.

ئه‌وانه‌شی له‌ سوپا جیابوونه‌ته‌وه‌ و بوونه‌تة ئۆپۆزیسیۆن ده‌ڵێن: هێرشه‌كه‌ بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی له‌ جه‌به‌ل مانع له‌نزیك شارۆچكه‌ی كه‌سوه‌وه‌ كردۆته‌ ئامانج، كه‌ له‌و ناوچه‌یه‌دا سوپای پاسدارانی ئێران ماوه‌یه‌كی زۆره‌ مه‌شق ده‌كه‌ن.

ژێده‌ر/ ڕۆیته‌رز+ ده‌نگی ئه‌مریكا

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.