لهراگهیاندراوێكدا قائیمقامییەتی قەزای سەیدسادق ئاگاداری ئەو خێزانە کەم دەرامەتانەی سنووری قەزاکە دەکاتەوە، کە ناویان لە لیستی ئەو هاوکارییەی کە لەلایەن وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتییەوە بۆیان دابینکراوە، كهئهمرۆ چوارشەممە 25ی11ی2020، سەردانی بانکی سەیدسادق بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی هاوکاریەکانیان.
راشیدهگهیهنن کە بۆ وەرگرتنی هاوکارییەکە پێویستە ئەو کەسەی ناوی هاتۆتەوە بۆ وەرگرتنی هاوکارییەکە خۆی لە بانک ئامادەبێت و دەبێت ناسنامەی باری شارستانی لەگەڵ کۆپییەک لە فۆرمی خۆراک لەگەڵ خۆی بهێنێت.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.