له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا، ژماره‌ی تووشبووانی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) ٦٠ ملیۆن كه‌سی تێپه‌ڕاند.
به‌گوێره‌ی دوایین زانیارییه‌كانی ماڵپه‌ری "Worldometer" سه‌باره‌ت به ئاماره‌كانی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له وڵات و هه‌رێمه‌كان، ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ كه له شاری وهان له چین سه‌ری هه‌ڵدا و به جیهاندا بڵاوبووه‌وه، به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ٦٠ ملیۆن و ١٠٨ هه‌زار و ١٩٣ حاڵه‌ت.
ریزبه‌ندی ئه‌و وڵاتانه‌ی زۆرترین حاڵه‌تی تووشبوونیان به په‌تای كۆرۆنا تۆماركردووه، به‌م شێوه‌یه‌یه:
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ١٢ ملیۆن و ٩٥٦ هه‌زار و ٧٨٣ حاڵه‌ت، هیندستان نۆ ملیۆن و ٢٢٢ هه‌زار و ٢١٦ حاڵه‌ت، به‌ڕازیل شه‌ش ملیۆن و ١٢١ هه‌زار و ٤٤٩ حاڵه‌ت، فه‌ڕه‌نسا دوو ملیۆن و ١٥٣ هه‌زار و ٨١٥ حاڵه‌ت، رووسیا دوو ملیۆن و ١٣٨ هه‌زار و ٨٢٨ حاڵه‌ت، ئیسپانیا یه‌ك ملیۆن و ٦١٤ هه‌زار و ١٢٦ حاڵه‌ت، به‌ریتانیا یه‌ك ملیۆن و ٥٣٨ هه‌زار و ٧٩٤ حاڵه‌ت، ئیتاڵیا یه‌ك ملیۆن و ٤٥٥ هه‌زار و ٢٢ حاڵه‌ت، ئه‌رجه‌نتین یه‌ك ملیۆن و ٣٨١ هه‌زار و ٧٩٥ حاڵه‌ت، كۆلۆمبیا یه‌ك ملیۆن و ٢٦٢ هه‌زار و ٤٩٤ حاڵه‌ت و مه‌كسیك یه‌ك ملیۆن و ٦٠ هه‌زار و ١٥٢ حاڵه‌ت.
له سه‌رانسه‌ری جیهان یه‌ك ملیۆن و ٤١٤ هه‌زار و ٩٢٥ كه‌س به‌هۆی په‌تاكه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه و ٤١ ملیۆن و ٥٥٦ هه‌زار و ٨٩٧ كه‌س له تووشبووانی په‌تاكه چاكبوونه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.