لیژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوەندی کوردستانی له‌په‌رله‌مانی كوردستان به‌دواداچوون بۆ پرسى كڕینی ڕەگەزنامەی وڵاتی دۆمینیکا ده‌كات
لهراگهیاندراوێكدا لیژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوەندی کوردستانی له‌په‌رله‌مانی كوردستان بڵاوی كرده‌وه كه بهمەبەستی قسەکردن لەسه‌ر پرسى وه‌رگرتن و كڕینی ڕەگەزنامەی وڵاتی دۆمینیکاو ئەو دوورگانەی ڕەگەزنامە دەفرۆشن و ئەو پارە زۆر‌و بەلێشاوەی لەو ڕێگەیەوە لەکوردستانەوە دەڕواتە دەرەوە، لیژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوەندی کوردستانی، بەسەرپەرشتیی د.ڕێبوار بابکەیی سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی جێگری سەرۆکى لیژنەو بریاردەرو ئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەكه کۆبووەوە.
راشیدهگهیهنن كهتەوەری سه‌ره‌كیى کۆبوونەوەكه قسەکردن بوو له‌سه‌ر پرسی ڕەگەزنامەی وڵاتی دۆمینیکاو ئەو دوورگانەی ڕەگەزنامە دەفرۆشن و ئەو پارە زۆر‌و بەلێشاوەی لەو رێگەیەوە لەکوردستان دەڕواتە دەرەوە، کە لەلایەن ئەندامانی لیژنەكه‌وه بەچری گفتوگۆى لەسەر کرا، بۆ ئەو مەبەستە لیژنە بڕیاریدا سەردانی وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکانی تایبەت بەو پرسە بکات و ھەروەھا داتا‌و زانیاری لەوبارەیەوە کۆبکرێتەوه بۆئەوەی چوارچێوەی ئەو کارە ڕوون بێت کە چەند زیان بەکوردستان دەگەیەنێت لەڕِووی دارایی و ئاسایشی ئابوورییەوە.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.