له پارێزگاكانی كه‌ركوك و ئه‌نبار و زیقار و كه‌ربه‌لا و بابل پێنج فڕۆكه‌خانه‌ی نوێ دروست ده‌كرێت و په‌رله‌مانتارێكیش ده‌ڵێت: عێراق ته‌نها 30 فڕۆكه‌ی هه‌یه،پێویسته حكومه‌ت بیر له‌پڕۆژه‌ی ستراتیژی دیكه بكاته‌وه .
له‌مباره‌یه‌وه جاسم به‌خاتی ،ئه‌ندامی لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری و ئاوه‌دانكردنه‌وه له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به رۆژنامه‌ی سه‌باح-ی نیمچه فه‌رمی حكومی راگه‌یاندووه: دروستكردنی فڕۆكه‌خانه‌ی نوێ پێویستی به لێكۆڵینه‌وه‌ی زۆر هه‌یه، وێرای زۆری ژماره‌ی دانیشتووان، عێراق ته‌نها 30 فڕۆكه‌ی هه‌یه.
هه‌روه‌ها گوتی: پێویسته حكومه‌ت به ئاراسته‌ی دانانی پڕۆژه‌ی ستراتیژی دیكه هه‌نگاو بنێت كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و پارێزگایانه‌دا بێت.
له ئێستادا عێراق خاوه‌نی سێ فڕۆكه‌خانه‌یه كه بریتییه له فڕۆكه‌خانه‌كانی به‌غدا،به‌سره، نه‌جه‌ف،هه‌رێمی كوردستانیش خاوه‌نی دوو فڕۆكه‌خانه‌یه له هه‌ولێرو سلێمانی.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.