بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکیدا پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو رایگەیاند.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: "کەشوهەوای ئەمڕۆ چوارشەممە 25-11-2020، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، پاشان دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور.
هەر لە راگەیەندراوەکەی کەشناسیدا هاتووە، کەشوهەوای سبەی پێنجشەممە 26-11-2020، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارانبارین لە کاتی جیا جیا، هەندێ کات باران بارینەکە مامناوەند دەبێت لەگەڵ بەفربارین لە ناوچە شاخاوییەکان".
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.