فه‌یسه‌ڵ جاسم ئال سانی،له‌په‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆیدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیویه‌تی: ئه‌گه‌ر له كاتێكدا وڵاتانی كه‌نداو ده‌ست بخه‌نه نێو ده‌ستی توركیا و باوه‌ڕ به هاوپه‌یمانێتیان بهێنن، نه‌ك ته‌نها رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به‌ڵكو نه‌خشه‌ی جیهان ده‌گوڕێ و له‌به‌رژه‌وه‌ندی موسڵمانان و گه‌لانی ناوچه‌كه‌دا ده‌بێت و ده‌توانین بڕیار له دروستكردنی داهاتووی جیهان بده‌ین.
هه‌روه‌ها ئه‌و شێخه‌ی قه‌ته‌ر نووسیویه‌تی: په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ توركیا سوودی زیاتره‌و به‌رژه‌وه‌ندی دین و دونیای تێدایه، له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئهگهرعاقلمهندبن.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه بدرعامر، توێژه‌ر له كۆمه‌ڵه‌كانی بۆچوونی فكری، وه‌ڵامی ئه‌و شێخه‌ی قه‌ته‌ری داوه‌ته‌وه‌و نووسیویه‌تی: ئیخوانه‌كان شتێك له توركیا ده‌بینن كه جیهان نایبینێ،ئابوورییه‌ك دوا هه‌ناسه ده‌دا،به‌ندیخانه‌كان پڕن لهناحهقی،به‌هه‌زارن كه‌س له‌سه‌ر كاره‌كانیان ده‌ركراون،كه‌چی دوژمنانی وڵاتی عه‌ره‌بی، چاوه‌رێی ئازادبوون له‌و وڵاته‌دا ده‌كه‌ن،ئه‌مه چاو كوێر ناكات،به‌ڵكو دڵه‌كان كوێر ده‌كات كه له‌نێو سینه‌دایه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.