پۆلیس رایگه‌یاندووه كه به‌دوای تفه‌نگێك ده‌گه‌ڕێن كه هه‌فته‌ی رابردوو ئاژه‌ڵێك له‌ده‌ستی راوچییه‌كی له نزیك شاری هۆرنی بلانا له باشووری رۆژئاوای چیك له‌كاتی راوكردن رفاندووه.
پۆلیس خۆجێی ئه‌و وڵاته روونیكردۆته‌وه كه ئاژه‌ڵه‌كه له‌پڕ تووشی سه‌گێك ده‌بێت و یه‌كسه‌ر به‌ره‌و راوچییه‌كه راده‌كات و لای چه‌پی چاكه‌ته‌كه‌ی ده‌دڕێنێ، له‌وكاته‌دا تفه‌نگی ده‌ستی راوچییه‌كه كه له‌سه‌ر شانی چه‌پیدا بووه، ده‌خزێ و ده‌كه‌وێته سه‌ر شاخی ئاژه‌ڵه‌كه و وون ده‌بن.
هه‌روه‌ها پۆلیس ده‌ڵێت:دواتر راوچییه‌كی دیكه له‌دووری كیلۆمه‌ترێك له شوێنی رووداوه‌كه، بینیویه‌تی كه تفه‌نگێك به شاخی ئاژه‌ڵێكه‌وه بووه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
ژێده‌ر / سكای نیوز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.