به‌هۆی هه‌بونی مه‌وادی جوانكاری خانمان (ئۆكسجین)ـی ته‌زویر، لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی پێشانگای (خام كه‌تان) له شه‌قامی گۆران(ئۆرزدی)ـی شاری سلێمانی داده‌خات.
لیژنه‌كه ده‌ستی به‌سه‌ر (80) بوتڵ ئۆكسجینی ره‌نگكردنی قڤی خانماندا گرتوه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی دو به‌رواره، نوسینهكهشی به‌ئاسانی ده‌سڕرێته‌وه له‌سه‌ر ده‌فره‌كه، ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی بازرگانییه.
به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.