باملانیڤیماپ (Bamlanivimab) ده‌رمانێكی تازه‌یه بۆ چاره‌سه‌ری كۆڕۆنا، ئه‌م ده‌رمانه دژه ته‌نێكی ده‌ستكرده له پڕۆتین پێكهاتووه‌و هاوشێوه‌ی دژه ته‌نی له‌شی مرۆڤه كه دژی ڤایرۆسی كۆڕۆنا دروستی ده‌كات.
لهئهمریكاو ئه‌وڕوپا ڕێگه‌ی پێدراوه به‌كاربێت بۆ نه‌خۆشانی كۆڕۆنا، به‌ڵام به‌م مه‌رجانه‌ی خواره‌وه.
1. بۆ كه‌سانێك كه به‌سوكی یان مامناوه‌ند تووشی كۆڕۆنا بن و له‌سه‌ره‌تای نه‌خۆشیه‌كه بن.
2. نابێت نه‌خۆشه‌كه به‌هۆی خراپی بارودۆخی داخلی نه‌خۆشخانه كرابێت.
3. ته‌مه‌نی له‌سه‌رووی (12) ساڵ بێت و كێشی له (40) كیلۆ زیاتر بێت.
4. زیاتر بۆ ئه‌م نه‌خۆشانه به‌كاردێت كه‌پێشبینی ئه‌وه‌ی لێ ده‌كرێت كۆڕۆناكه به‌قورسی بگرن وه‌كو به‌ته‌مه‌ن و شه‌كره‌و نه‌خۆشیه درێژخایه‌نه‌كان.
(د. سواره عه‌لی - پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی هه‌ناو)
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.