وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق رایگه‌یاند كه تیرۆریستێكی داعش له پارێزگای كه‌ركووك باكووری عێراق ده‌ستگیركراوه.
له راگه‌یه‌نراوێكدا وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه ھێزه‌كانی ئاژانسی ھه‌واڵگریی سه‌ربه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی فیدراڵ، تیرۆریستێكیان له ناحیه‌ی ریاز باشووری رۆژئاوای پارێزگای كه‌ركووك ده‌ستگیركردووه كه به‌پێی مادده‌ی چواری تیرۆر به‌تۆمه‌تی ئه‌ندامبوون له داعش داواكرابوو.
به‌پێی راگهیهنراوهكه، تیرۆریسته ده‌ستگیركراوه‌كه له به‌ناو كه‌رتی ریاز سه‌ربه داعش چه‌كداربووه و ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه له میانی لێكۆڵینه‌وه به‌راییه‌كاندا ده‌ستگیركراوه‌كه دانی به‌وه‌داناوه كه پێدوایستی ته‌ندروستیی پێشكه‌ش به تیرۆریستیانی داعش له پارێزگای كه‌ركووك كردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.