ئهمشهو سبهی شهوی پێنجشەممە لە ئاسمانی کوردستان و عیراق و وڵاتانی دەوروبەر زۆر بە جوانی دەتوانرێت بە چاوی ئاسایی مریخ لە شێوەی ڕەنگێکی نیمچە زەردو پرتقاڵی لە تەنیشت مانگەوە ببینرێت ئهگهر ئاسمان ساماڵ بێت لەکاتێکدا
زۆر لێك دوورن بەڵام وا دێنە بەرچاو کە زۆر لێك نزیکن ئەمە واتە هەردوکیان لە بورجی کاوڕدان ، چونکە مانگ تاکو دەورانی خۆی تەواو دەکات لە هەر بورجێك دوو ڕۆژو نیو
دەمێنێتەوە تاکو هەر دوانزە بورجەکە تێدەپەڕێنێت و ۲٨بۆ۲۹ ماڵ تەواو دەکات کە پێی دەڵێن (منازل القمری) کە ڕاوبوچونی شارەزایانی کۆنی بواری فهلهکی و گەردونی و ئەستێرەناسان
هەزاران شیکردنەوەو لێکدانەوەیان لە بارەی نهێنی ڕۆڵی ئەو هەسارانەو مانگ و خۆر کردوە ، مریخ لە کۆندا لای یۆنانیەکان و میسریەکان و چینیەکان بە
هەسارەی شەڕو هێزو بوێری وەسفکراوە و لە بەرامبەردا مانگ بە هەسارەی پەیام و
خەیاڵ و سۆزو ئاوێنەی خۆشەویستی وەسفکراوە
ڕێبەر ڕۆستم شارەزای ووزە نەبینراوەکان و استرۆلۆجی و ئامادەکارو پێشکەشکاری بەرنامەی هۆڕۆسکۆب
لێکدانەوەی خۆی لە بارەی ئەم دیاردە وا خستە ڕوو
کە مانگ لە تەنیشت هەر
هەسارەیەك دەرکەوێ پەیام و واتاو مانای خۆی دەبەخشێ و گەردون پڕە لە نهێنی سەرسوڕهێنەر و ئەم دیاردەیە لەوانەیە ببێتە هۆی هەندێ ڕوداوی نەخوازراو و توندوتیژی و یان ئەگەری چەند ڕوداوێکی
بۆمەلەرزەو داڕمانی زەوی و تەقینەوەو ئاگر لەو وڵات و ناوچانەی کە دەبنە بورجی کاوڕ و بورجی تەرازوو کە بەشێکی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگرنەوە و یان ئەگەری هەندێ ڕوداوی نەخوازراو لە ئەنجامی توڕەیی و هەڵچون و ڕوبەروبونەوە کە ببێتە هۆی لە دەستدانی کۆنتڕۆڵ له
هەر كەسێكدا بە تایبەت کێشەی کۆمەڵایەتی و خێزانی بۆیە پێوستە هەمیشە دان بەخۆداگرتن وئارامگرتن پەیڕەو بکرێت بۆ ئەوەی ئەوە ڕونەدات کە دواتر پەشیمان بونەوە داد نەدات.....
بەڵام مەرج نیە هەموو دەرکەوتنێکی مریخ و مانگ هەمان شتی ڕابردوو بێننە ئاراوە چونکە پێوستە ئەمە لە بەر چاو بگیرێت کە ئایا مانگ لە کامە قۆناغی دایە بۆنمونە ئەگەر مانگی بدر بێت جیایە لە مانگی دوو شەوەو ئەگەر مانگ لە تربیعی یەکەم بێ جیایە لەوەی لە (محاق) بێ سەرەڕای ئەوەی کە پێوستە گۆشەو مقابل و (تربیعی فلكى )نێوان هەسارەکانیش لەبەرچاو بگیرێت و لێکدانەوەی بۆ بکرێت لەگەڵ ئەو ئاستەی کە مانگ لەو کاتی تیایەتی ، ئهم شەو و سبهی شهو
با بینەری بین ئەگەر کەش و هەوا ساماڵ بێت بە جوانی مانگ و مریخ لە نزیك یەکەوە دەبینرێن و کە زۆر جار دەگوترا مریخ بێ تلسکۆب ناتوانرێ ببینرێت
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.