یانەی مانچستەرسیتی چوارەم سەركەوتنی لەسەریەكی لە قۆناغی كۆمەڵەكانی خولی تۆپی پێی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بەدەستهێناو لە گەڕی چوارەم و لە دەرەوەی یاریگای خۆی، بە گۆڵێكی بێ بەرامبەر لە یانەی ئۆلۆمپیاكۆسی یۆنانی میوانداری بردەوە
یاریزان فیل فۆدێن تاكە گۆڵی بردنەوەی مان سیتی لە خولەكی سیی و شەشی یاریەكە تۆماركرد
بەم بردنەوەش كۆی خاڵەكانی سیتیزێنز لە پێشەنگی ڕیزبەندی گڕوپی سێیەم بۆ دوازدە خاڵ بەرزبووەوەو گەیشتنی بۆ قۆناغی شازدە بە شێوەی پێشوەخت مسۆگەركرد، ئۆلۆمپیاكۆسیش بە سێ خاڵ لە پلەی سێیەمی ڕیزبەندی گڕوپەكە مایەوە
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.