دایكان پێویسته رۆژانه برێكی باش مادده‌ی سودبه‌خش و وزه به‌خش بخۆن له‌ماوه‌ی پێدانی شیری سروشتی به منداڵ چونكه جۆری خۆراكه‌كان جیاوازه ره‌نگه هه‌ندێك خۆراك ببێته هۆی حه‌ساسیه‌ت بۆ منداڵه‌كه یان ئازاری بدات و گریانی منداڵه‌كه، پێویسته دایكان ئاگاداری ئه‌و خواردنانه بن كه ده‌یخۆن بۆَ سه‌لامه‌تی منداڵه‌كانیان، به‌ڵام لێره‌دا هه‌ندێك دیارده‌ی هه‌ڵه هه‌یه كه دایكان په‌یڕه‌وی ده‌كه‌ن له‌دوای منداڵبوون كه كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر خودی خۆی و منداڵه‌كه‌ی و پێویسته له‌و ڕه‌فتارانه دوربكه‌ونه‌وه:
كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و خواردنانه‌ی مادده‌ی كافاینی زۆر تێدایه، پێویسته دایكان سنور بۆ خواردنه‌وه‌ی ئه‌و مادده كافاینانه دابنێت وه‌ك چا و قاوه چونكه ده‌بێته هۆی دزه‌كردنی بۆ شیری منداڵه‌كه و زیانی هه‌یه.
جگه‌ره كێشان هه‌ڵه‌یه‌كی تره كه زۆرێك له دایكان په‌یڕه‌وی ده‌كه‌ن و مادده‌ی نیكۆتینی تێدایه و له‌رێی شیری دایكه‌كه‌وه ده‌گوێزرێته‌وه بۆ منداڵه‌كه‌و زیانی پێدهكهیهنێت .
خواردنی هه‌ندێ خۆراك وه‌ك بروكلی و قه‌ڕنابیت ده‌بێته هۆی سك ئێشه بۆ منداڵی شیره خۆره.
ژێده‌ر :په‌روه‌رده‌و وته‌ندروستى منداڵ
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.