به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان پێشبینیه‌كانی ڕه‌وشی كه‌ش و هه‌وای 48 كاتژمێری داهاتووی شاره‌كانی ڕاگه‌یاند
به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه ڕایده‌گه‌ێنێت ئەمڕۆ پێنج شەممە 26 ى 11 ى 2020 لە ناوچە شاخاوییەکانی سنوری پارێزگای هه‌ولێر و دهۆك بەفر ده‌بارێت و لە ناو شاریشدا باران ده‌بێت
كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان راشیگه‌یاندووه كه لەهه‌ردوو پارێزگای سلێمانی و کەرکوکیش باران ناوبەناو باران ده‌بارێت
کەشناسی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه سبه‌ی هه‌ینی بارانبارین کەم دەبێتەوە و لەهەندێک ناوچه‌ی هه‌رێمی كوردستانیش نمە نمە باران دەبارێت.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.