سەبارەت بە كۆچی دوایی مارادۆنا، كەسایەتی و ئەستێرەكانی تۆپی پێی جیهان لە پەیامەكانیاندا لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان، هاوخەمی خۆیان بۆ لەدەستدانی ئەم ئەفسانەیە دەربڕی
پێلێی ئەفسانەی تۆپی پێی بەڕازیل كە بە پادشای تۆپ ناسراوە، دەڵێت، ئای لەم هەواڵە خەمناكە، من هاوڕێیەكی مەزن و جیهانیش ئەفسانەیەكی لەدەستدا، هیوادارم ڕۆژێك لە ڕۆژان لە ئاسمانەكانەوە بەیەكەوە یاری بكەین
لیۆنێل مێسی ئەسەتێرەی هەڵبژاردەی ئەرژەنتین و یانەی بارسێلۆناش له تویتێكدا ڕایگەیاند، كۆچی دوایی مارادۆنا ڕۆژێكی خەمناكە بۆ گەلی ئەرژەنتین و هاندەرانی تۆپی پێ، مارادۆنا دونیای جێهێشت، بەڵام ئەو لەگەڵمانەو بە نەمری دەمێنێتەوە، هەرگیز یادگاریە جوانەكانم لەگەڵ ئەو ئەفسانەیە لەیاد ناكەم
لای خۆشیەوە كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پۆرتوگالی و ئەستێرەی یوڤێنتوس ڕایگەیاند، جیهان بلیمەتێكی لەدەستدا كە باشترین یاریزان بوو لە جیهان، ئەو زوو ماڵئاوایی لێكردین، بەڵام ئەفراندنێكی بێسنووری لە دوای خۆی جێهێشت و كەلێنەكەشی هەرگیز پڕنابێتەوە
هاوكات نێیمار داسیلڤا ئەستێرەی هەڵبژاردەی بەڕازیل و پاریس سانجێرمان ڕایگەیاند، مارادۆنا هەردەم لە یادگاریەكانماندا زیندووە، تۆپی پێ سوپاسی دەكات بۆ ئەو میرات و ئەفراندنانەی لە یاریگاكاندا جێیهێشتووە
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.