یەكێتی تۆپی پێی نێودەوڵەتی فیفا ناوی پاڵێوراوانی باشترینەكانی تۆپی پێی ئەمساڵی ڕاگەیاند، ئەمساڵ بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، فیفا هیچ ئاهەنگێك بۆ دابەشكردنی خەڵاتی باشترینەكانی تۆپی پێی دووهەزاروبیست سازناكات
ڕاشیدهگهیهنن كه بەڵكو دابەشكردنی خەڵاتەكان بە ڕێگای ڤیدیۆ ئۆنڵاین دەبێت كە بریتیە لە خەڵاتی باشترین یاریزان بۆ پیاوان و خانمان و باشترین ڕاهێنەری تیپەكانی پیاوان و خانمان و باشترین گۆڵپارێز بۆ پیاوان و خانمان و خەڵاتی جوانترین گۆڵ، دیارترین پاڵێوراوان بۆ خەڵاتی باشترین یاریزان لە ئاستی پیاوان بریتین لە ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسكی و كلیان مباپێ و لیۆنێل مێسی و كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و نێیمار داسیلڤاو محەمەد سەڵاح
لیستی پاڵێوراوانی خەڵاتی باشترین ڕاهێنەری پیاویش هەریەك لە هانز فلیك ڕاهێنەری بایرن میونشن و یۆرگن كلۆپ ڕاهێنەری لیڤەرپول و زێنەدین زێدان ڕاهێنەری ڕیال مەدریدو جۆلین لۆپێتیگی ڕاهێنەری سیڤیلیە بەخۆوە دەگرێت
لە حەڤدەی مانگی داهاتوودا فیفا ناوی براوەی خەڵاتی باشترینەكانی تۆپی پێی ئەمساڵ ڕادەگەیەنێت
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.