دوای ئەوەی مشتوومڕ لە نێوان لیژنەی کاتی بۆ پێشنیارکردنی هەموارکردنەوەی دەستووری عێراق دروست بوو لەسەر هەندێک ماددەی تایبەت بە هەرێمی کوردستان و بەتایبەتیش ماددەی ١٤٠ی دەستوور، رۆژی پێنج شەممە رێکەوتی ٢٠٢٠/١١/٢٦ دکتۆر بەشیر خەلیل حەداد جێگیری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە نوسراوێکی فەرمی داوای کۆتایی هێنانی کارەکانی ئەو لیژنەیەی کرد.
لە نوسراوەکەی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دا کە ئاراستەی لیژنەی کاتی بۆ پێشنیارکردنی هەموارکردنەوەی دەستوور کراوە ، داوا کراوە کە لیژنەکەیان کارەکانی خۆیان راگرن و راپۆرتی کۆتایی خۆیان رادەستی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان بکەن.
دکتۆر بەشیر حەداد ئاماژە بەوە دەکات کە لیژنەی کاتی بۆ پێشنیارکردنی هەموارکردنەوەی دەستوور کە بە فەرمانی ژمارە ٢٢١ لە رێکەوتی ٢٠١٩/١١/٣ پێکهێنرا به پیى ماددهى 142 ى دهستورى عیراقى ماوەی ٤ مانگی لەبەردەم بوو بۆ ئەوەی پێشنیارەکانی خۆیان لە مەڕ هەموارکردنەوەی دەستوور ئامادە بکەن، بەڵام لەو ماوەیەی کە پێیان درا و بگرە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناشەوە دەرفەتێکی زیاتریشیان پێدرا، بەڵام ئەو لیژنەیە نەیتوانی له ماوەی دەستووریدا کارەکانی خۆی جێبەجێ بکات، بۆیە پێویستە کۆتایی بەکارەکانی بهێنێت و راپۆرتی کۆتایی پێشکەش بە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان بکات.
دانانی ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.