دوای هۆشدارییه‌كانی كوه‌یت له هێرشی كولـله، وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراق ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه جه‌ختیكردۆته‌وه هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كیان بۆ په‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئه‌و پۆله كولـله‌یه كردووه ئه‌گه‌ر له ناوچه سنوورییه‌كان نزیك بێته‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه حه‌مید نایف،وته‌بێژ به‌ناوی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراق به شه‌فه‌ق نیوزی راگه‌یاندووه، عێراق له‌چوارچێوه‌ی رێكخراوه نێو ده‌وڵه‌تییه‌كانه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته،به‌ڵام رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی بۆ قه‌ڵاچۆكردنی كولـله،له بوونی هیچ جووڵه‌یه‌كی كولـله‌كان له‌نزیك سنووره‌كانمان، ئاگاداری نه‌كردووینه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها حه‌مید نایف گوتی: وه‌زاره‌ت ئاماده‌كاری بۆ هه‌موو رێوشوێنێك له‌ئه‌گه‌ری هاتنه ژووره‌وه‌ی هه‌ر پۆله كولـله‌یه‌ك بۆ ناوچه‌كانی باشوور كردووه، توانای ئه‌وه‌شمان هه‌یه ئه‌گه‌ر پۆله كولـله‌كان له‌سنووری عێراق نزیك ببنه‌وه، له‌ناویان ببه‌ین.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.