بەهۆی جێبەجێ نەکردنی مەرج و رێنماییەکانی کارکردن و هەبونی قرتێنەر (مشک و جرج) لەشوێنەکەیدا، لیژنه هاوبهشهكانی قائیمقامیهتی سلێمانی کۆگاکانی کۆمپانیای موحسینی داخست.
ئهمڕۆ پێنجشهممه 26ی 11ی 2020، لەشکر حەمید، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، لەهەڵمەتێکی گەورەی لیژنەکاندا بۆ پشکنینی کۆگانی عەمبارکردنی خواردەمەنی لەناوچەی ژاڵەی سەورو، دەرکەوت کۆگاکانی کۆمپانیای موحسین پابەندی مەرج و رێنماییەکانی کارکردن نابێت و قرتێنەرەکانی ( مشک و جرج) تیایدایە.
ئاماژهی بهوهشدا، بەپێی مەرج و رێنماییەکانی تەندروستی و ڤێتێرنەری، هەر شوێنێک خواردن و خواردنەوە دروستبکات، یاخود تیایدا عەمبار بکرێت پێویستە بەهەموو شێوەیەک رێگری لەهەبوونی قرتێنەرەکان بکات، بەپێچەوانەوە شوێنەکە روبەڕوی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە.
سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی ئاشكراشی كرد، بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی کۆگاکانی کۆمپانیای موحسین دادەخرێت و خاوەنەکەشی روبەڕوی رێکاری یاسایی توند دەکرێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.