شەپۆلێكی بەفربارین ناوچە سنورییەكانی هەرێمی كوردستانی گرتۆتەوەو تا ئێستاش ٥ سانیتمەتر بەفر لە سەنتەری شارەدێی حاجی ئۆمەرانی سەر بە قەزای چۆمان باریوە.
ماوەی چەند رۆژێكە شەپۆلێكی بەفربارین لووتکە چیاو کوێستانەکان و گوندەكانی سنوری دەڤەری باڵەكایەتی گرتۆتەوە و شەوی رابردوو شەپۆلەكە سەنتەری ناحیەی حاجی ئۆمەران و سنووری نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەرانی گرتۆتەوە و تا ئێستا ٥ سەنتیمەتر بەفرباریوە.
تیمەكانی بەرگری شارستانی ئامادەكارییان كردووە، بۆ پاككردنەوەی رێگاكان بە تایبەت رێگەی سەرەكی دەروازەی نێودەوڵەتی سنوری حاجی ئۆمەران لە كاتی زیادبوونی بەفربارین.
كهریم سمكۆ
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.