سەرۆكی لیژنەی تایبەت بە دەرمان لە پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بۆ چاكسازیكردن لە بواری دەرماندا، كۆمەڵێك بڕیاری دەركردووە، بە جۆرێك لەمەودوا دەبێ دەرمان بە سەلامەتی بگاتە دەستی ھاووڵاتیان و رێگە نادرێت كەس بۆ گیرفانی خۆی بازرگانی بە دەرمانەوە بكات.
زانا مەلا خالید به ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگهیاند ھەنگاوی باش بۆ چاكسازی لە سێكتەری دەرماندا نراون و كۆمەڵێك خاڵمان وەك راسپاردە بۆ چاكسازی دابووە حكوومەت و ئێستاش راسپاردەكان بوونەتە بڕیار، كە ٣٣كۆمپانیای دەرمان خرانە لیستی ڕەشەوە، لەگەڵ ھەڵگرتنی دەرمان بە شێوەیەكی دیكە و هەروەها فلتەری دەرمان لە دەست كۆمپانیاكان نابێت و ھەندێك رێكاریش ھەبوون لە دەستی كۆمپانیا تایبەتەكان بوون، لەمەودوا حكوومەت خۆی رێكارەكان دەگرێتە بەر، بۆ ئەوەی بزانین ئەو دەرمانانە سەلامەتن كە ھاووڵاتیان بەكاری دەھێنن.
زانا مەلا خالید وتیشی كۆمەڵێك ھەنگاوی دیكە ھەن ئەوانیش دەنرێن، گرنگ ئەوەیە ئەو دەرمانەی دەگاتە دەستی ھاووڵاتی، دەبی بزانین سەلامەتە و چیتر رێگا نادەین دەرمانی نایاسایی لە بازاڕەكانی ھەرێم بفرشرێن.
دەشڵێت بڕیارەكان دەرچوونە و دەست بە جێبەجێكردنیان كراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.