رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌باره‌ی رێككه‌وتنی شنگال ه‌وه رایگه‌یاند: رێككه‌وتنه‌كه به‌ره‌و جێبه‌جێكردن هه‌نگاو ده‌نێت، حكوومه‌تی عێراق له رۆژانی داهاتوودا، ده‌ست به جێبه‌جێكردنی ده‌كات و ئێستاش هه‌ندێك هه‌نگاوی كرده‌یی هاویشتووه.
رێبه‌ر ئه‌حمه‌د دوای ئه‌وه‌ی به‌مه‌به‌ستی كردنه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاسپۆرت لقی چه‌مچه‌ماڵ سه‌ردانی پارێزگای سلێمانی كرد له شاری سلێمانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌یی ئه‌نجامدا.
وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێم له وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووساندا سه‌باره‌ت به ئه‌نجامه‌كانی رێككه‌وتنی شنگال له‌نێوان حكوومه‌تی هه‌رێم و حكوومه‌تی ناوه‌ندیدا، رایگه‌یاند: رێككه‌وتنه‌كه به‌ره‌و جێبه‌جێكردن هه‌نگاو ده‌نێت، حكوومه‌تی ناوه‌ندیی له رۆژانی داهاتوودا ده‌ست به جێبه‌جێكردنی ده‌كات و ئێستاش هه‌ندێك هه‌نگاوی كرده‌یی هاویشتووه.
هه‌روه‌ها رێبه‌ر ئه‌حمه‌د گوتی: هیوادارین مادده‌كانی ناو رێككه‌وتنه‌كه وه‌ك خۆی جێبه‌جێ بكرێت، ئارامی و سه‌قامگیری بگه‌ڕێته‌وه بۆ شنگال، ئه‌و هێزانه‌ی نایاسایین و خه‌ڵكی شنگال نین له ناوچه‌كه دووربخرێنه‌وه و ئاواره‌كانیش به‌تایبه‌ت خوشكان و برایانی ئێزدی بگه‌ڕێنه‌وه ناوچه‌كانی خۆیان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.