به گوێره‌ی هه‌واڵێكی كه‌ناڵی حوڕه،سه‌رچاوه‌یه‌ك دوێنێ چوارشه‌ممه وورده‌كاری سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌مدواییه‌ی ئیسماعیل قائانی،فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران بۆ عێراق ئاشكرا كردووه .
سه‌رچاوه‌كه كه داوای كردووه ناسنامه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كرێت رایگه‌یاندووه: دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م له به‌ئامانج گرتنی ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا به حه‌وت كاتیوشا، ئیسماعیل قائانی گه‌یشتۆته به‌غداو له‌كاتی گه‌یشتنیشی له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ی گرووپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به ئێران له ماڵی هادی عامری،سه‌ركرده‌ی هاوپه‌یمانی فه‌تح ،له ناوچه‌ی جادرییه‌ی به‌غدا كۆبوونه‌ته‌وه،له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا هه‌ر یه‌ك لهقهیس خه‌زعه‌لی ، سه‌ركرده‌ی گرووپی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق و عه‌بدولعه‌زیز مه‌حمه‌داوی ناسراو به ئه‌بو فه‌دك، سه‌ركرده‌ی دیاری حزبوڵڵا ئاماده‌بوون.
سه‌رچاوه‌كه ده‌شڵێت: له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه ئیسماعیل قائانی به‌سه‌ركرده‌ی گرووپه عێراقییه‌كانی راگه‌یاندووه كه چه‌ند ههفتهیهكهیه گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن، كه تا دۆناڵد تره‌مپ،سه‌رۆكی ئه‌مریكا ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی ته‌واو ده‌بێ، هێرش نه‌كه‌نه سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا له‌عێراق.
هه‌روه‌ها ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران به سه‌ركرده‌ی میلیشیاكانی راگه‌یاندووه، ته‌هران پێی وایه كه ئه‌گه‌ر هێرشه‌كان به‌رده‌وام بن،ئه‌وا واشنتۆن هێرشی فراوان له‌دژی ئێران ئه‌نجام ده‌دات.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه كه هه‌ندێك له سه‌ركرده‌ی گرووپه‌كان خۆیان له داواكه‌ی قائانی به‌دوور گرتووه‌و داوایان كردووه كه كرده‌كانی به ئامانج گرتنی باڵێوزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غداو بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق به‌رده‌وامی هه‌بێت.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
ژێده‌ر / كه‌ناڵی حوڕه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.