بەشیر حەداد جێگری سەرۆكی ئهنجوومهنی نوێنهرانی عێراق و مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆبوونەوە و پاش كۆربوونهوهكه بەشیر حەداد له لێدوانێكدا رایگەیاند كه تەوەری سەرەكی كۆبوونەوەكە لەبارەی نەناردنی ئەو بڕە پارەیەوه بوو كە وەك شایستەی دارایی فەرمانبەرانی ھەرێمی كوردستان لە بەغداوە بۆ ھەرێمی كوردستان دەنێررێت، كە ئێستا مانگی پێنج و شەش و حەوت و دە نەنێردراوە.
ھەروەھا باسی شایستە داراییەكانی جووتیارانی ھەرێمی كوردستان كراو كازمی دانی بەوەدانا كە زوڵم لە ھەرێمی كوردستان دەكرێت و ئەو بڕە پارەیەی بۆ ھەرێمی كوردستانی دەنێرن زۆر لە مافی خۆیان كەمترە، پێویستە زیاتر بكرێت، گوتیشی بەڵام ھەندێك كەس لە ئهنجوومهنی نوێنهران و دەرەوەی ئهنجوومهنی نوێنهران ئاستەنگ بۆ ئەمە دروست دەكەن.
ڕوونیشی كردهوه كه لەگەڵ لایەنەكان لە گفتوگۆدان بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و ناردنی ئەو بڕە پارەیەی كە تا ئێستا بۆ ھەرێمی كوردستان نەنێرراوە. بهشیر حەداد جەختی كردەوە كه "كازمی دەیەوێت بۆ ناردنی ئهو 320 ملیار دیناره وەك شایستەی دارایی مووچەخۆرانی ھەرێمی كوردستان،كۆدەنگییەك دروست بكات، تا دواتر ئەو بابەتە لە دژی بەكارنەھێنرێت.
ههروهها سەبارەت بە كێشەی شایستە داراییەكانی جووتیارانی ھەرێمی كوردستان كە تا ئێستا پارەی سێ ساڵی گەنمیان لەلایەن حكوومەتی عێراقهوه پێ نەدراوە گوتی "كازمی به بهرچاوی ئێمهوه تەلەفۆنی بۆ ھەردوو وەزیری دارایی و بازرگانی كردو گوتی دهبێت لەم چەند رۆژەدا كێشەكە چارەسەر بكرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.