حازم محمد به رپرسی راگه‌یاندنى به‌شی پۆلیسی هاتوچۆى به‌رده‌ره‌ش به كوردستان تیڤی راگه یاند:
به هۆى سێ روداووى هاتوچۆ له‌سه‌ر رێگاى نێوان رۆڤیا گۆپال و له نزیك گوندى په‌لاسان دوو که‌س گیانیان له‌ده‌ستدا كه یه‌كێك له‌وان شوفێرى ئۆتۆمبێله‌كه بووه، كاتێك روداووهكه له‌سه‌ر رێگاى رۆڤیا گوپال روویداوه خه‌لكى گوندی په‌لاسان چونه‌ته نزیك شوێنی روداووهكه بۆ ئه‌وه‌ى هاوكارى شوفیره‌كان بكه‌ن له‌نێو ئۆتۆمبێل ده‌رییان بهێنن. ئۆتۆمبیێلكی تر به خیراێكى زۆر دێت و كۆنترۆل له‌ده‌ست ده‌دا و خۆى ده‌كشێت به ئۆتۆمبێلى بنكه‌ى پۆلیسی هاتۆچۆى رۆڤیا كه سه‌رقالى هێلكارى كردن بوونه بۆ چۆنیه‌تى دروست بوونى روداووهكان كه له ئه‌نجامدا دوو که‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و چوار كه‌سی تر بریندار بوون.
برینداره‌كانیش له‌لایه‌ن تیمه‌كانى فریاكهوتنى١٢٢ گوازرانه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتنى ئاكرێ ته‌رمى دوو كه‌سه‌كه‌ى تریش ره‌وانه‌ى بزیشكى داد كرا.
په‌یامنێر: سه‌نگه‌ر گۆران ـ به‌رده‌ره‌ش
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.