بهڕێوهبهرایهتی پۆلیسی هاتووچۆی ههولێر ڕایگهیاند: کاتژمێر 4:15 خولهكی ئێوارهی ئهمڕۆ پێنجشهممه ڕووداوێكی هاتووچۆ له جۆری پێكدادان له سهر ڕێگای سهرهكی ههولێر - كهركوك ڕوویدا و له ئهنجامدا قوربانی گهورهی لێكهوتهوه.
له ڕاگهێندراوهكهدا هاتووه: سەر لەئێوارەی ئەمرۆ لەسەر ڕِێگای سەرەکی هەولێر کەرکوک لەنزیک دۆلە بەکرە پیکابیکی دەبڵ کە لەکەرکوکەوە بەرەو هەولێر دەهات بەهۆی تیژڕۆییەوە كۆنتڕۆڵی لەدەستدا وە لەشەقام دەرچو وە چوو بۆ دیوەکهی تری شەقام ولەوێش کەوتە سەر ڕێگای تانکەرێکی گواستنەوەی بەرهەمە نەوتییەکان کەبەرەو کەرکوک دەڕۆیشت وە ئەویش نەیتوانی خۆی پیانەکێشێت.
بۆیە پێکدادانی ڕووبەڕو لەنێوانیان ڕوویدا وە لەهەمان کات تاکسیەکیش کە بەرەو کەرکوک دەرۆیشت بۆ تووشنەبوون بەڕووداو لەگەڵیان برێکی کرد وە ئەویش كۆنتڕۆڵی لەدەستدا وە بەرەو هەلدێری تەنیشتی شەقامەکە ڕۆیشت.
وە لەئەنجامی ڕووداوەکە بەداخەوە شوفێرو سەرنشینی پیکابەکە گیانیان لەدەستدا وە زیانێکی زۆری ماددیش کەوتەوە
تکایە شەقامەکان تەرن وەمەودای بینین کەمە
هاتووچۆی ههولێر ڕاشیگهیاند: بۆیە هەتا بۆتان دەکرێت تیژِرۆیی مەکەن چونکە مالوێرانی بەدواوەیە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.