بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی له ڕاگهێندراوێكدا ڕایگهیاند: لە درێژەی هەوڵەکانی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی بۆ دەستگیرکردن و ڕێگریکردن لەوکەسانەی ، کەبەتەقەی هەڕەمەکی دەیانەوێت ئارامی هاوڵاتیان تێکبدەن 3 کەس بەناوەکانی (س،ف،ع ) (گ،ن،م) (چ،ش،ح) نزیک زانکۆی چەرمۆ لەقەزای چەمچەماڵ کەتەقەی هەڕەمەکیان کردبو لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستگیرکران.
ڕاشیگهیاندووه: تۆمەتباران دانیشتوی چەمچەماڵن ، لەئێستادا بەفەرمانی بەڕێز دادوەری دادگای لێکۆڵینەوە بەبڕیاری (570) ڕاگیراون
(2) دەمانچەو یەک کڵاشینکۆف و ئۆتۆمبێلێکی جۆری قەمەرە (ئۆپترا)ی تەقەکەرەکان دەستی بەسەردا گیراوە
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.