ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا یەکەم تۆمەتی گەندەڵی ئاراستەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی هەڵنەبژێردراوەی ئەمریکا کرد و رایگەیاند، ترەمپ دەسەڵاتەکانی خۆی بۆ لێخۆشبون لەرواژکاری پێشوی بەکارهێناوە.
بەگوێرەی میدیاکانی ئەمریکا، ئەمڕۆ پێنجشەممە ئادەم سکیف ئەندامی لیژنەی هەواڵگری لەئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا رایگەیاند، ترەمپ دەسەڵاتەکانی خۆی بۆ لێخۆشبون لە رواژکاری پێشوی، میشیل فلین، بەکارهێناوە.
ئادەم سکیف ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، له ههژماری تایبهتی خۆی له توری كۆمهڵایهتی تویتهر رایگهیاندووه، دۆناڵد ترەمپ بەشێوەیەکی بەردەوام دەسەڵاتەکانی خۆی بۆ پاراستنی هاوڕێ و دۆست و ئەو کەسانە بەکارهێناوە کە کاری تایبەتییان بۆ خۆی کردووە، بەتایبەتیش میشیل فلین کە درۆی لەپێناوی شاردنەوەی رێککەوتنەکانی ترەمپ کرد لەگەڵ روسیا.
ئەمە لەکاتێکدایە، لەئێستادا جۆ بایدن سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا سەرقاڵی خۆئامادەکردن بۆ وەرگرتنی کلیلی دەسەڵات و بەشێک لەپۆستە سیادییەکانی ئیدارەکەشی راگەیاندوە، لەوانە وەزیری دەرەوە و ناوخۆ و سەرۆکی دەزگای هەواڵگری نیشتیمانی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.