ژمارەی تووشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له جیهاندا بەرەو61 ملیۆن كەس هەنگاو دەنێت و لە ئەڵمانیاش ژمارەی گیانلەدەستدان به ڕێژه‌یه‌كی مه‌ترسیدار بەرزدەبێتەوە.
ئەنگێلا مێركل راوێژكاری ئەڵمانیا له میانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ حاكمی سه‌رجه‌م هه‌رێمه‌كانی نێو وڵاتەكەی، رێككەوتن لەسەر درێژكردنەوە و توندتركردنەوەی رێوشوێنەكانی دژ بە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئه‌مه‌ش دوای به‌رزبوونه‌وه‌ی مه‌ترسیداری ئاماره‌كانی مردن به كۆرۆنا له وڵاته.
به گوێره‌ی میدیاكانی ئه‌ڵمانیا رێوشوێنه نوێیه‌كانی رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا لانیكه‌م تا بیستی مانگی داهاتوو بەردەوام دەبن، رِەنگە لە مانگی یه‌كی ساڵی داهاتووشدا بەردەوام بن، چونكە وەك مێركل ئاماژه‌ی پێكردووه: جارێ ناتوانرێت پێشبینی ئەوەبكرێت كەی ژمارەی تووشبووان بە كۆرۆنا كەمدەبێتەوە و بەهۆیەوە رێوشوێنەكان لاببرێن.
ئەو ترسەی لە ئەڵمانیادا هەیە پەیوەندی بە داتاكانی تووشبووان و مردن هەیە بە ڤایرۆسەكە، لەكاتێكدا ژمارەی توشبوان له یه‌ك ملیۆن كه‌س نزیكده‌بێته‌وه، هاوكات پازده هەزار و سێسه‌د و هه‌شتا و یه‌ك كه‌سیش به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له دهتسداوه. ته‌نها له 24 كاتژمێری رِابردووشدا 410 حاڵه‌تی مردن له ئه‌ڵمانیا تۆماركراوه.
ئه‌مه‌ش ئامارێكی ده‌گمه‌نه له‌وه‌ته‌ی سه‌رهه‌ڵدانی په‌تاكه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.