ئه‌مشه‌و پێنجشه‌ممه له‌سه‌ر هه‌ینی به‌هۆی كێشه‌ی قه‌رزه‌وه شه‌ڕه ته‌قه له نێوان دوو خانه‌واده دروست بوو و به‌هۆیه‌وه چوار هاووڵاتی بریندار بوون.
له‌باره‌ی ڕووداوه‌كه‌وه پۆلیسی كه‌ركوك به كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند: لە نزیک مزگەوتی ھاوکاری لە گەرەکی باروتخانەی شاری کەرکوک، بە ھۆی کێشەی قەرزەوە دەمەقاڵی لە نێوان دوو ماڵ دروست بووە شەرە تەقە لە نیوان ھەر دوو ماڵه‌کە ڕوویداوە.
ڕاشیگه‌یاند: بە ھۆیەوە چوار ھاووڵاتی بریندار بوون و گوازراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی كه‌ركوك.
هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاند: له ئێستادا تیمەکانی پۆلیس گیشتونهتە شۆینی ڕووداوەکە و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستی پێکردوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.