پشكنینی 104 ڕوفاتی قوربانییانی ئێزیدییه‌كانی شنگال كۆتایی هات، كه به‌ده‌ستی چه‌كدارانی رێكخراوی "داعش"كۆمه‌ڵكوژ كرابوون.
به‌خاكسپاردنی رووفاتی قوربانیانی ئێزدی، له مه‌راسیمێكی فه‌رمی، به ئاماده‌بوونی شێخانی ئێزدی، نوێنه‌ری لیژنه‌ی هه‌ماهه‌نگی نیشتمانی، فه‌رمانگه‌ی پزیشكی دادی، فه‌رمانگه‌ی گۆڕه‌به‌كۆمه‌ڵه‌كان، ده‌زگای شه‌هیدان و ژماره‌یه‌ك له رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
پشكنین و ناسینه‌وه‌ی ناسننامه‌ی قوربانییانی ده‌ستی "داعش"، به پشتیوانی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان (UNITAD)، رێكخراوی نێوده‌ڵه‌تی بۆ كاروباری ونبووان (ICMP)، هه‌ندێك له رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بووه.
بڕیاره مه‌راسیمه‌كه له (31ی كانوونی دووه‌م/یه‌نایری 2021) له قه‌زای شنگالی سه‌ر به پارێزگای نه‌ینه‌وا به‌ڕێوه‌بچێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.